بە خەتی خۆی نووسیویەتی
دەقی نامەکەی مەسعود پزیشکیان بۆ تاڵەبانی
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی سلێمانی کرد و چووە مەزارگەی مام جەلال، دوای خوێندنی فاتیحە بە دەستوخەتی خۆی نامەیەکی جێهێشت، 964 دەقەکەی کردووە بە کوردی و لێرەدا بڵاویدەکاتەوە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/6/1403 بە یاوەری لەگەڵ شاندێکی باڵا لە وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران چووینە سلێمانی، دەرفەتی ئەوەمان بۆ رەخسا سەردانی مەزارگەی مام جەلال تاڵەبانی ئازیز و بەڕێز بکەین و فاتیحە بۆ رۆحی پاک و روانگەی قووڵ و کراوەی ئەو دۆستە خۆشەویستە بخوێنین، هەروەها یادێک لە تێکۆشان و گیانفیدایی ئەم پیاوە گەورەیە بکەینەوە پێش شۆڕش تا دوای سەرکەوتن بۆ ئازادی و سەربەخۆیی وڵاتەکەی، هەروەها رێز لە هەوڵەکانی بگرین بۆ دروستکردنی یەکگرتوویی لە ناوخۆی وڵات و هاوکارییەکانی لەگەڵ ئێرانی خۆشەویست.
رۆحی شاد بێت و یادی بۆ هەمیشە بۆ تێکۆشەران ئازادیخوازانی دنیا بە زیندوویی بمێنێتەوە.
مەسعود پزیشکیان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران
22/6/1403
بە سوپاسەوە وێنەی نامەکە لە کەناڵ 8 وەرگیراوە
مەسعود پزیشکیان
پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی پزیشیکیان کرد
موجتەبا خامنەیی داوای پڕکردنەوەی شوێنی وەزیری ئیتلاعات دەکات
لە دوای کوژرانی خامنەیی و لاریجانی
لە ئێران 10 کەسایەتی ماونەتەوە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات کە یەکێکیان نادیارە
سەرەخۆشى لێدەکات
سودانی بۆ پزیشکیان: هێرشکردنە سەر خاکى عێراق قبوڵکراو نییە
تەلەفۆن بۆ پزیشکیان کرا
داواکرا ئێران گەرووی هورمز بکاتە و هێرش نەکاتە سەر دراوسێیەکانی
"چیتر هێرش ناکەینە سەرتان"
پزیشکیان: داوای لێبوردن لە وڵاتانی دراوسێ دەکەم
مەسعود پزیشکیان:
"بەهەموو توانایەکەوە بنکەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا تێکدەشکێنین"
"بەرامبەر هەموو زلهێزەکان دەوەستینەوە"