بیست هێندەی ساڵانی رابردوو گەنمەشامی چێندراوە
میدیازان – سەعید محەمەد – هەولێر
لە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر زەوییەکی دوو هەزار دۆنمی کراوە بە گەنمەشامی، بە قەبارەی 20 هێندەی ساڵانی رابردوو.
قەزای خەبات ناوچەیەکی فراوانی هەیە بۆ کشتوکاڵ، ساڵانە جوتیاران دانەوێڵە و بەروبوومی جیاواز دەچێنن و بەرهەمدەهێنن، دواتر رەوانەی بازاڕی دەکەن.
سەید ئیبراهیم، بەڕێوەبەری پلاندانانە لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی خەبات، ئەو ژمارانەی سەرەوەی بۆ میدیازان ئاشکراکرد و هۆکاری چاندنی گەنمەشامی بەو رێژە زۆرە بۆ ئاسانیی بەرهەمهێنانی گەڕاندەوە.
باسی لهوه كرد كه ساڵی رابردوو 100 دۆنم زهوی بهگهنمهشامی داچێندراوه، بهڵام ئهمساڵ دوو ههزار دۆنمه.
ئەو وتی، گەنمەشامی بۆ جوتیاران ئاسانترە و بەرهەمی زیاترە، هەروەها بۆ ئالیکی ئاژەڵ سوودی لێ دەبیندرێت، لەگەڵ ئەوەش سێیەمین بەروبوومی جیهانییە لە دوای گەنم و جۆ.
گەنمەشامی بۆ خاکی هەرێمی کوردستان تازەیە، ئەو دانەوێڵەیە زیاتر لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئەمریکا و ئەمریکای باشور دەچێندرێت، چونکە پێوییستی بە رۆژی گەرم و شەوی فێنکە.