بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت گۆڕانكاری بەسەردا هات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوەبینی، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بەرەو دابەزین بوو.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت ئەمڕۆ چوارشەممە 11.9.2024 بە 69.58 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، كە نزیكەی 40 سەنت بەرزبووەتەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساسیش بە 66.19 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و ئەویش 44 سەنت بەرزبووەتەوە.

بە گوێرەی شیكاری بازاڕی نەوتی جیهانی و بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە لایەن رێكخراوی ئۆپیك و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لە ئەمریكا و مەكسیك، كاریگەری لەسەر نرخی ئەمڕۆی بازاڕی نەوت هەبووە.

نرخی نەوت تادێت زیاتر دادەبەزێت

نرخی نەوت تادێت زیاتر دادەبەزێت