لە هەنگاوێکی بێ پێشینەدا.. خوێندنی ئەهلی بەخۆڕایی
میدیازان – دیسکی هەولێر
زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی، بازرگانی، پیشەیی، پەیمانگای دوو ساڵی و پێنج ساڵی، ساڵی یەکەمی خوێندنی لە زنکۆیەکەیان کردووەتە خۆڕایی.
محەمەد فەریق بەرپرسی پەیوەندییەکانی زانکۆکە بە میدیازانی راگەیاند، ئەو ئۆفەرە تەنیا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ـە ” “ئۆفەرەکەش سەرجەم بەشەکانی زانکۆیەکە دەگرێتەوەو ئامانجیش لەو هەنگاوە هاوکاریکردنی قوتابیانە”.
بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، دەرچووانی ١٢ـی ئامادەیی دەتوانن داواکاری خوێندن بۆ هەر ١٩ بەشەکەی پێنج کۆلیژەکەی زانکۆیەکە بنێرن، لەوانە کۆلیژی زانستە تەندروستییەکان، کارگێڕی و ئابووری، ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر، یاساو پیەوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پەروەردەو زمان.
پێشتر کرێی یەک ساڵی خوێندن بەپێی بەشەکان لەنێوان (2320000) دینار بۆ 3 ملیۆنو 500 ههزار دینار بووه بووە.
زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوەو مۆڵەتی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پێدراوە.