دوو تۆمەتبار لە دوکان

چەند سەر گامێشێکییان دزی و دەستگیر کران

+964

ژێوار خدر

لە دوکان دوو تۆمەتبار، چەند سەر گامێشێکی گرانبەهایان دزیوە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گیراوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 10.9.2024 بڵاویکردووەتەوە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكان، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووە، کە چەند سەر ئاژەڵێکی گەورەیان دزیوە و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێکەیاندا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو ئاژەڵانەی کە دزراون گامێشن و ژمارەیان 4 بۆ 5 دانە دەبن.

وتیشی، خاوەنەکەیان وتویەتی گامێشەکان دابەستەن و نرخیان زۆر گرانە، بەڵام بە وردی نازانێت چەند دانەن.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت،  دوو تۆمه‌تبارەکە  له‌دایكبووی ساڵی  1996 و 1997ن، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و بەپێی ماددەی444 لە یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

لەسەر دزینی ماتۆڕی بەلەم لە دوکان دەستگیر کرا

لەسەر دزینی ماتۆڕی بەلەم لە دوکان دەستگیر کرا