لە نۆ رۆژدا

90%ی نەخۆشەكانی كۆیە سكچوون و رشانەوەیان هەبوو

+964

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

لە سەرەتای نۆ رۆژی مانگی نۆی ئەمساڵدا، نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە قەزای کۆیە، 250 نەخۆشی لێ خەوێندراوە و رێژەی لە سەدا 90ی ئەو نەخۆشانەش بە هۆی رشانەوە و سکچوون بووە.

هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی کۆیە، بە 964ی وت، لە سەرەتای ئەو مانگەوە تا ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید 250 نەخۆش خەوێندراون و رێژەی لە سەدا 90ی ئەو ژمارەیە بەهۆی نەخۆشی رشانەوە و سکچوون بووە، کە ئێستا زۆر بەربڵاوە و خەڵک زۆر تووش دەبن، رێژەکەی تریش نەخۆشی ئاسایی دیكەن، کە رۆژانە هاوڵاتیان سەردانی نەخۆشخانە دەکەن.

لە ماوەی رابردوودا لە ئەنجامی بەدواداچوونی بەشی خۆپاراستنی تەندروستیی کۆیە، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کۆیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی رشانەوە و سکچوون و نەخۆشییە گوازراوەکان، کە ئێستا بەربڵاوە، بڕیاریان دا لە تەواوی چێشتخانە و گەسفرۆش و دوکانی لەفەفرۆشەکان ماستاو و سەوزە و شەربەت قەدەغە بکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆیە خۆی لە سكچوون و رشانەوە دەپارێزێت

كۆیە خۆی لە سكچوون و رشانەوە دەپارێزێت