لە سنووری ئاکرێ
نزیک بناغەی بەنداوی باکورمان بۆردومان کرا
+964
هێڤی دێوالی-دهۆک
بناغەی بەنداوی باکورمان لە سنووری ئاکرێ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بوردۆمان کرا.
چەند ڤیدیۆیەک دەست 964ی کەوتووە و دەردەكەوێت دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 9.9.2024 لە نزیک بەردی بناغەی بەنداوی باکورمان لە سنووری ئاکرێ بۆردومان کرا.
فەتاح باکورمانی هاوڵاتیی گوندی باکورمان بە 964ی وتی، ئەمڕۆ نزیکی بەردی بناغەی بەنداوەکە بۆردومان کرا، بەڵام نازانین چەند زیان بە بەردی بناغەکە گەیشتووە، كە دوو کیلۆمەتر لە سەنتەری گوندەکە دوورە و زیانی گیانی نەبووە .
بە قسەی ئەو هاوڵاتییە، ئەو فڕۆكانەی بۆردومانیان كردووە، فڕۆكەی جەنگیی توركیا بوون.
هەر لەم بارەیەوە دلاوەر بوزو میکائیل، قایمقامی قەزای ئاکرێ بۆ 964ی پشتڕاستیکردەوە ئەمڕۆ لە دەڤەری باکورمان بوردۆمان کراوە ، بەڵام ئاماژەی بەوە كرد، “ئاگاداری زیانەکان نین و لە سنووری ئێمەدا نییە”.
بەنداوی باکورمان، بەردی بناغەی لە ساڵی 1984 لە سەردەمی حكومەتی بەعس دانراوە، لە چوار تۆنێل پێکدێت لە گوندی باکورمان لە سنووری قەزای ئاکرێ، بەڵام بەنداوەكە ئێستاشی لەگەڵدا بێت دروست نەكراوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
سێ کەس لە لە بۆردومانەکەى چوارتا گیانیان لەدەست داوە
بۆردومان
10 چەکدار کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندارن
پڕیشکی شەڕ گەیشتە کەرکوک؛ بارەگاکانی حەشدی شەعبی بۆردومانکران
"180 منداڵ لە هێرشی سەر ئێران کوژراون"
یونسێف: کوشتنی منداڵ دڕندەیی جەنگ نیشان دەدات
"چیتر هێرش ناکەینە سەرتان"
پزیشکیان: داوای لێبوردن لە وڵاتانی دراوسێ دەکەم
میدیای ئێران:
لە چەند کاژمێری داهاتوو ناوی رابەری نوێی کۆماری ئیسلامی رادەگەیەندرێت
بارەگاکان لێیاندرا