لە خانەقین
ماتۆڕسوارێک خۆی کێشا بە ستوونێکی کارەبا و گیانی لەدەست دا
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لە خانەقین ماتۆڕسوارێک خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبا و بە برینداری براوەتە نەخۆشخانە پاشان گیانی لەدەستداوە.
دکتۆر شوان شاکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ـی وت، ماتۆڕسوارەکە مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ بووە بە ناوی (م . ئـ . أ ) پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەکەیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، مێردمنداڵەکە دانیشتووی گەڕەکی مەزرەعەیە لە خانەقین و زیاتر لە کاتژمێڕێک چونکە هیچ بەڵگەنامەیەکی ناسینەوەی پێنەبووە لە نەخۆشخانە تەرمەکەی ماوەتەوە.
یونس کەریم ئەو هاوڵاتییەی کە مێرمنداڵەکەی گەیاندە نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ـی وت، هیچ شوێنێک لە گیانی مێرمنداڵەکە زیانی بەرنەکەوتووە تەنها خوێن لە ناو دەمییەوە دەهاتە دەرەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی