باڵەخانەی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە _ وێنە: 964
بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانتان
پاسپۆرتی هەڵەبجە بۆ هاوڵاتیانی: رۆژانە کاتژمێر 10:30 خولەک سەردانمان بکە
+964
ژێوار خدر
لە هەڵەبجە ئازادی کەی حیجزی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت دەکەیت، بەڵام دەبێت لەکاتێکی دیاریکراوی رۆژەکەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەی بۆ جێبەجێ کردنی مامەڵەکە
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەی دەکاتەوە، خۆیان ئازادن هەر کاتێک هەڵدەبژێرن بۆ حیجزی ئەلیکترۆنی، بەڵام دەبێت رۆژانە پێش کاتژمێر 10:30 خولەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە ئامادەبن.
دەشڵێت، هاوڵاتییانی قەزای سەیدسادق و شارەزووریش بەهەمان شێوەی پێشوو دەتوانن کاتژمێر 10:00ی بەیانی حیجز بکەن.