"نزیکبوونەتەوە لە 200 هەزار خێزان"

رەوشی کرێنشینان لە هەرێم خراپە و ژمارەیان روو لە هەڵکشانە

964+

شۆڕش قادری

رەوشی کرێنشینان لە هەرێمی کوردستان خراپە و ژمارەیان لە 200 هەزار خێزان نزیک بووەتەوە.

بەرهەم قەرەداغی سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان بە 964ـی وت، “رۆژ لەدوای رۆژ رەوشی کرێنشینان لە هەرێم بەرەو خراپبوون دەڕوات، هەرچەندە تا ئێستا تەنیا لەڕێی دەستەی وەبەرهێنانەوە مۆڵەت بە دروستکردنی 230 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دراوە، بەڵام ئەوە نەیتوانیوە قەیرانەکە چارەسەر بکات، چونکە نرخی یەکەکان زۆر گرانە”.

“لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بە قەزا و ناحیەکانەوە، ئاماری کرێنشینان نزیک بووەتەوە لە 200 هەزار خێزان”، بەرهەم قەرەداغی وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، نرخی کرێ خانوو لە سەنتەری شارەکان گرانترە لە گەڕەکانی قەراخ شار و دەرەوەی شارەکان، لەبەر کەسابەت و بوونی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ناو شارە گەورەکان.

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان وتیشی، “زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی هەرێم و هاتنی ژمارەیەکی زۆری عەرەب بۆ کوردستان، هۆکارێکی دیکەی گرانبوونی کرێ خانووە، کە مەزندە دەکرێت ئێستا ملیۆنێک و 50 هەزار ئاوارەی عەرەب لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بن”.

جێبەجێکردنی 20 هەزار یەکەکەی کرێنشینان راناوەستێت

جێبەجێکردنی 20 هەزار یەکەکەی کرێنشینان راناوەستێت

کۆمەڵەی کرێنشینان داوایەک لە حکومەت و هاوڵاتیان دەکات

کۆمەڵەی کرێنشینان داوایەک لە حکومەت و هاوڵاتیان دەکات