ڤیدیۆکەی ببینە

ئەیمەن حوسێن دەركەوتەوە و تەندروستیی باش دیارە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ڤیدیۆیەكی نوێ كەوتووەتە دەست تۆڕی 964، كە ئەمڕۆ یەكشەممەیە و تێیدا ئەیمەن حوسێن هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق لە قاوشی نەخۆشخانە بە پێ دەڕوات و سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق عەدنان درجالیشی لەگەڵدایە.

بە گوێرەی ڤیدیۆیەكە دەردەكەوێت، بارودۆخی تەندروستی ئەیمەن حوسێن بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، كە ئێستا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كوێت چارەسەر وەردەگرێت.

ئەیمەن حوسێن رۆژی 5ی ئەم مانگە لە یاریی عێراق و عومان بەهۆی بەریەككەوتنێكی بەهێزەوە تووشی خوێنبەربوونی دەماری دڵی بوو، بۆیە بە پەلە گەیەندرایە كوێت.

بە گوێرەی زانیارییەكان ئەیمەن بۆ ماوەی 40 رۆژ لە یاریگەكان دادەبڕێ و لە یاریی سبەی عێراق بەرامبەر كوێتیش ناتوانێت بەشداریی بكات، كە لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2026 لە كوێت رووبەڕوو دەبنەوە.

ئەیمەن حسێن مەترسی لەسەر ژیانی نەما

ئەیمەن حسێن مەترسی لەسەر ژیانی نەما