سبەی كۆبوونەوە هەیە

جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق گەیشتنە هەولێر

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەم ئێوارەیە شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق گەیشتنە هەولێر، كە جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی لە ئەندامانی شاندەكەن.

فەرمانگەی میدیای و زانیاریی سەر بە حكومەتی هەرێم، هەواڵەكەی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەی داوە، شاندی باڵای دارایی حکومەتی فیدراڵی بۆ هەولێر، بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هاتوون.

هەروەها بە پێی زانیارییەكانی 964 شاندەكە ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی ئەنجومەنی ئابووریی عێراق و پارێزگاری بانكی ناوەندی لەخۆگرتووە.
بڕیارە سبەی شاندەكە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببنەوە.

میدیای نزیك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویان كردەوە، سبەی کۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و ئەنجومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەستپێدەكات و دوو رۆژ دەخایەنێت، كە بڕیارە گفتوگۆ لە بارەی چارەسەركردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بە پێی دەستوور بکەن، بە تایبەتی بابەتی بودجە و موچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی دارایی هەرێم: موچەی خانەنشینی بە هاوتاکراوی ل...

وەزارەتی دارایی هەرێم: موچەی خانەنشینی بە هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق دابەش دەکرێت