وەک شوێنى خێزانى دەبن

لە کەرکوک دوو پارکى گەورە دوستدەکرێن

964+

وریا فەتاح

دوو پارکى گەورە لە باکور و باشورى کەرکوک دروستدەکرێن و وەک شوێنى خێزانى دانیشتوانى شارەکە دەتوانن پشووەکانى تێدا بەسەر ببەن.

ئەمڕۆ هەینى، رێبوار تەها پارێزگارى نوێى کەرکوک بە ئاژانسى دەنگوباسى عێراقى راگەیاندووە، کە شارەوانى کەرکوکى رێنمایى کردووە بۆ دەستنیشانکردنی دوو شوێنی باکور و باشووری کەرکوک بۆ ئەوەی دوو پارکى لەسەر دروستبکرێن.

وەک باسى دەکات، پارکەکان رووبەرێکى زۆرى دارستانى لێ دەچێنرێت و شوێنى وەرزشى و کاتبەسەربردنى خێزانى لەخۆى دەگرێت.

“ئەو دوو پارکە هەریەکەیان لەسەر رووبەرى 100 بۆ 150 دۆنم زەوى دروستدەکرێن کە هەموو خزمەتگوزارییەکان لەخۆى دەگرێت”، رێبوار تەها واى وت.

ئاشکراشى کردووە کە دروستکردنى ئەو دوو پارکە لە چوارچێوەی رێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانە بۆ زیادکردنی رووبەرى سەوزایی و نەهێشتنی دیاردەی بیابانبوون.

پارێزگارى کەرکوک نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدەى ئەهلى ک...

پارێزگارى کەرکوک نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدەى ئەهلى کەمکردەوە