964 پشتڕاستى دەکاتەوە

لە کۆیە پێنج بریکارى خۆراک بەشە برنجى هاوڵاتیانیان گۆڕیوە؟

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

بەڕێوەبەرى کەلوپەلى خۆراکى کۆیە رەتی دەکاتەوە بریکارەکانى خۆراک برنجەکەیان گۆڕیبێت بە برنجى کوالێتى خراپ، دەشڵێت: دەنگۆکان دوورن لە راستى.

بابەتەکە ئەوەیە، لە شارى کۆیە وا بڵاوبووەتەوە کە پێنج بریکارى خۆراک، بەشە برنجى مانگانەى هاوڵاتیانیان گۆڕیوە و لە هەولێر فرۆشتوویانەتەوە و برنجى کوالێتى خراپیان بە هاوڵاتیان داوە.

964 لەسەر ئەو بابەتە قسەى لەگەڵ دەوەن فوئاد، بەڕێوەبەری بنکەی کەلوپەلی خۆراکی کۆیە کرد، ئەو وێراى رەتکردنەوەى ئەو دەنگۆیە، بە 964ـى وت”ئێمە هیچ بریکارێکمان سزا نەدراوە، ئەگەر بابەتێکی وا هەبێت ئێمە خۆمان بڵاوی دەکەینەوە نەوەک بەو جۆرە هەواڵانە کە هیچ سەرچاوەیەکی نییە بڵاوبکرێتەوە”.

دڵنیاییدا کە پێویست ناکات هاوڵاتیان لەسەر ئەو بابەتە دودڵ ببن و دەنگۆکان دوورن لە راستى.

لە قەزای کۆیە 13 بنکەی دابەشکردنی بەشەخۆراک هەیە، کە دەکەونە ناوبازاڕی شاری کۆیە و بەشێک لە گەڕەکەکان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە بەشەخۆراکى ئەمجارە نیو کیلۆ برنج بۆ هەر کەسێک زیادک?...

لە بەشەخۆراکى ئەمجارە نیو کیلۆ برنج بۆ هەر کەسێک زیادکراوە

لە بەشەخۆراکى ئەمجارە نیو کیلۆ برنج بۆ هەر کەسێک زیادک...

لە بەشەخۆراکى ئەمجارە نیو کیلۆ برنج بۆ هەر کەسێک زیادکراوە