بە فەرمانی وەزارەتی شارەوانی

فەرمانگەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ کرایەوە

+964

ژێوار خدر

فەرمانگەیەکی ئەندازیاری تایبەت بە چاودێری کارەکانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ کرایەوە.

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، دوێنێ پێنجشەممە رایگەیاند، بەفەرمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە 740، فەرمانگەیەکی تایبەتیان بۆ چاودێری کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ کردووتەوە، فەرمانگەکە لەچوارچێوەی ئیدارەی قەزای چەمچەماڵدایە و لە ژمارەیەک ئەندازیاری تایبەتمەند پێکهاتووە، کە چاودێری و سەرپەرشتی کارەکانی پرۆژەکە دەکەن.

روونیشیکردووەتەوە، ئێستا فەرمانگەکە کراوەتەوە و کەمپی کۆمپانیاکە تەواو بووە و شوێنی پرۆژەکە پاککراوەتەوە، پشکنینی خاکەکەی تەواو بووە و دیزاینی رێڕەوی بۆری تەواو کراوە.

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا دەست بە دروستکردنی حەوزەکانی پڕۆژەکە بکرێت، کە پێکهاتوون لە دوو حەوز، یەکێکیان حەوزێکی هەزار مەتر سێجایە لە ناحیەی ئاغجەلەر، ئەوی دیکەشییان حەوزێکی پێنج هەزار مەتر سێجایە لە شاخی تەکیە.

پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ کارکردن تیایدا بەردەوام...

پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ کارکردن تیایدا بەردەوامە