دانیشتووانەکەی گلەییان هەیە

زبڵی گەڕەکی کارەبای قەڵادزێ کۆناکرێتەوە

+964

ژێوار خدر

لە گەڕەکی کارەبای قەڵادزێ زبڵ و خاشاکێکی زۆر کۆبووەتەوە و خەڵکی گەڕەکەکەی بێزار کردووە و دەڵێن ئۆتۆمبێلی خۆڵڕشتن نایەتە گەڕەکەکەمان.

یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکە قسسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، کەسانێکی زۆر دێن لێرە خۆڵ و خاشاک فڕیدەدەن و ئەوەش وایکردووە زبڵێکی زۆر لەو ناوە کۆبێتەوە، دەشڵێت ئۆتۆمبێلی شارەوانی نایەتە گەڕەکەکە کە خۆڵەکە فڕێ بدات و بۆنێکی زۆریشی لەم ناوە بڵاوکردووەتەوە.

964 بۆ بەدواداچوونی کێشەکە پەیوەندی کرد بە ئارام محەمەد، سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێوە، ئەو وتی من ئاگاداری ئەو بابەتە نیم چونکە ئێستا کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لەلایەن کۆمپانیاوە دەکرێت.

وتیشی، من خۆشم بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەم، بەپێی زانیارییەکانی من هیچ گەڕەکێک نییە لە قەڵادزێ زبڵەکەی کۆنەکرێتەوە، مەگەر لا کۆڵانێک بێت و بیریان چوبێت.

گرفتی کەمی ئاو بۆ دانیشتوانی قەڵادزێ دروست بووە

گرفتی کەمی ئاو بۆ دانیشتوانی قەڵادزێ دروست بووە