هەواڵەکان
درۆن لە ئاسمان نابڕێ و بایکۆت لۆدی لەسەر نەخۆشخانەکان دروست کرد
964+
ژووری هەواڵ
دیسانەوە درۆن کەوتەوە تەراتێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئەمجارەش بەبێ زیانی گیانی لێ دەرنەچوون، نزیکەی کاتژمێر 1:30 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر رێگای نێوان دوکان – کانی وەتمان و لە نزیک ناحیەی خەلەکان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەر بۆردومان کرا و سێ کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا کە باوکێک و دوو کوڕن و دانیشتووی سەنگەسەرن.
یەک مانگى رەبەق بەسەر بڕیارى داخستنى 138 پاڵاوگە نایاساییەکەى هەولێر تێپەڕی، بەڵام کەس خۆى ناکا بە خاوەنى بڕیارەکە و رەوشی ژینگەش لە هەڵبەز و دابەزدایە، واتە رۆژێک پاکە و رۆژێکیش دوکەڵ و بۆنی ناخۆش ئاسمان بەرنادات.
کاریگەری بایکۆتی مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی گەرمیان ئەمڕۆ دەرکەوت و لۆدی لەسەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژاری کەلار دروست کرد.
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم سیقەیان نەماوە بە بەڵێنی دامەزراندن و ئەمڕۆ بەشێکیان لەبەردەم زانکۆى سلێمانى گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.