لە گەرمیان

بایکۆت لۆدی لەسەر نەخۆشخانەی شەهید هەژار دروست کردووە

964+

شۆڕش قادری

کاریگەری بایکۆتی مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی گەرمیان لۆدی لەسەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژاری کەلار دروستکردووە.

چەند رۆژێکە بایکۆتی کارمەندانی تەندروستی بەهۆی کەمی و دواکەوتنی مووچە لە گەرمیان دەستیپێکردووە و بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 4.9.2024 لۆدێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار دروست بووە.

رزگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە 964ـی وت، “لەگەڵ دەستپێکردنی بایکۆت لە نەخۆشخانەکانی تر، بە ماوەی 48 کاتژمێر، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن 263  نەخۆش پێشوازی لێکراوە سەرەڕای پشکنین و تیشک گرتن بۆیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا 12 حاڵەتی کەوتنەخوارەوە، چوار حاڵەتی سووتاوی و چوار برینداریش لە نەخۆشخانەکەیان تۆمار کراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

بازنەى بایکۆت لە سنوورى سلێمانى و گەرمیان فراوانتر دەب...

بازنەى بایکۆت لە سنوورى سلێمانى و گەرمیان فراوانتر دەبێت