چی لێدەکرێت؟
لە هەولێر رۆژانە زیاتر دوو هەزار تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە
964+
شۆڕش قادری
رۆژانە لە هەولێر نزیکەی دوو هەزار و 200 تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و ژێرخاک دەکرێت.
ژیار جەلال بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی پارێزگای هەولێر بە 964ـی وت، “رۆژانە لە نێوان دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 200 تۆن زبڵ و خاشاک لە پارێزگای هەولێر بە قەزا و ناحییەکانییەوە کۆ دەکرێتەوە”.
“تەواوی ئەو زبڵ و خۆڵ و خاشاکە لە شوێنێک بە ناوی زبڵخانەی کانی قرژاڵە ژێرخاک دەکرێت”، ژیار جەلال وای وت.
سەبارەت بە شێوازەکانی دیکەی مامەڵەکردن لەگەڵ زبڵ و خاشاک، بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی پارێزگای هەولێر وتی، “چەندین شێوازی دیکە هەن و بە دڵنیاییەوە ریسایکلین باشترین رێگەیە، بەڵام ئەو شێوازە پارە و بودجەیەکی زۆری دەوێت، بۆیە ئێمە شێوازی ژێرخاک کردنمان هەڵبژاردووە کە شێوازێکی زانستییە و کەمترین زیانیش بە ژینگە دەگەیەنێت”.