حاجیاوا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا ژن و پیاوێک گیانیان لەدەست دا

964+

وریا فەتاح

شەوى رابردوو، لە مەفرەقى حاجیاوا ئۆتۆمبێلێک ژن و پیاوێک کە هاوسەرى یەکترین دەشێلێت، هەر زوو پیاوەکە گیانى لەدەست دا و دواتریش ژنەکە گیانى لەدەست دا.

ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوەبەرى ناحیەى حاجیاوا بە 964ـى وت،”رووداوەکە لە جۆرى شێلان بووە، ژن و پیاوێک کە هاوسەرى یەکترین دانیشتووى حاجیاوان لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەست داوە”.

شەوى رابردوو عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی وت، پیاوەکە تەمەنی 65 ساڵ بووە و ژنەکەش 60 ساڵ.

بە وتەى عەلى عەبدوڵا، سەرەتا پیاوەکە گیانى لەدەست داوە و ژنەکە بریندار بووە، بەڵام وەک ئەزوەر جەعفەر باسى دەکات، دواتر ژنەکەش گیانى لەدەست داوە.

ئۆتۆمبێلێک پیاوێکی کوشت و ژنەکەشی بریندار کرد

ئۆتۆمبێلێک پیاوێکی کوشت و ژنەکەشی بریندار کرد