دوکان

دوو تۆمەتبار لەسەر دزینى 170 سەر ئاژەڵ دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، ئاژەڵەکانیش درانەوە بە خاوەنەکەیان.

پۆلیسى سلێمانى بڵاوى کردەوە، سەرەتا هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ 170 سه‌ر مه‌ڕی‌ لێدزراوه‌، بۆیە ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ‌و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌  دادوه‌ر، توانرا ئاژەڵەكان له‌سنووری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری‌ ئاسایشی‌ چه‌مچه‌ماڵ بدۆزرێنه‌وه‌.

وەک باسى دەکات، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكانه‌وه‌ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران ‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداوه‌ و ئاژەڵەكان راده‌ستی‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ كرایه‌وه‌.

“لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە”، پۆلیسى سلێمانى واى نوسیوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ئێستادا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ب، م، ح له‌دایكبووی‌ 1993 – ر، س، م له‌دایكبووی‌ 1986) به‌بڕیاری‌  دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

ژنێکى کوشت و حەوت ملیۆن دیناریشى لێ دزى

ژنێکى کوشت و حەوت ملیۆن دیناریشى لێ دزى