یاس خزر و کەریم عێراقى

ساڵێک بەسەر مردنى شاعیرێک و هونەرمەندێکى عێراقى دا تێدەپەڕێت

964+

ژوورى هەواڵ

کەریم عێراقی و یاس خزر دوو ئەستێرەی بەناوبانگی عێراق، ژیان دەرفەتی نەدان پێکەوە بن، بەڵام مەرگ پێکەوە کۆی کردنەوە.

ساڵێک پێش ئێستا رێک لەم رۆژەدا، 01.09.2023 بەرەبەیان هەواڵی کۆچی دوایی کەریم عێراقی بڵاوبووەوە، شەوێکی درەنگیش هەواڵ گەیشت کە یاس خزریش دنیای جێهێشت.

کەریم عێراقی شاعیری جوان نوس و بەناوبانگی عێراقی، نەک هەر لە عێراق، لە هەموو وڵاتانی عەرەبی ناسرابوو، هۆنراوەی بۆ زۆر هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب نوسیوە، دیارترینیان ئەساڵە نەسری و عاسی حەلانی و سەعدون جابر بوون، بەڵام لەگەڵ هیچیان وەک کازم ساهیر نەبوو.

کەریم و کازم هاوڕێی تەمەنی یەک بوون، زیاتر لە 50 گۆرانی کازم ساهیر، قەڵەمە بە بڕشتەکەی کەریم عێراقی لە پشتەوەیە.

کەریم عێراقی چوار ساڵبوو بە دەست شێرپەنجەی ریخۆڵەو پرۆستاتەوە دەیناڵاند، دوای 90 جار دەرزی کیمیایی 25 نەشتەرگەری رۆژی 1ی ئەیلول لە تەمەنی 65 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئەبو زەبی کۆچی دوایی کرد.

کۆتایی هەمان رۆژ زانرا گۆرانیبێژی بەناوبانگ یاس خزر بە جەڵدەی دڵ کۆچی دوایی کردووە.

یاس بە بلیتبڕی نەخۆشخانەی نەجەف و گۆرانیبێژی گوندەکان دەستی پێکرد تا گەیشتە لوتکەی ناوبانگ و هەموو عێراق و وڵاتانی عەرەبی ناسیان.

لە سەرەتای ساڵانی حەفتا بە گۆرانی (مەڕێنا بیکم حەمەد) ئەستێرەی درەوشایەوە، دوای ئەوە گۆرانییەکانی (تایبین و یاحەمەد)ی بەدوادا هات، ئیتر یاس خزر بووە پاڵەوانی ئەو گۆرانیانەی لەسەر زاری خەڵکبوون.

یاس خزر، رۆژی 16ی ئابی ساڵی پار تووشی جەڵتەی دڵ بوو، دوای چەند رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، رۆژی 26ی مانگ رەوانەی بەشی چاودێریی چڕ کرا و لە نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە بەغدا و شەوی 1.9.2023 لە تەمەنی 85 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

چیرۆکی بەرهەمی

چیرۆکی بەرهەمی "هیوا مەگری" هونەرمەند مەرزیە فەریقی