ئەنبار

لە حاڵەتێکى دەگمەندا منداڵێک بەدوو سەرەوە لەدایک بوو

964+

وریا فەتاح

لە حاڵەتێکى دەگمەندا، منداڵێک بە دوو سەرەوە لە ئەنبار لەدایکبوو کە جەستەیەکە و دوو سەرى پێوەیە نەک دوانەیەکى بەیەکەوە نووساو.

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى ئەنبار بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ستافى پزیشکى پسپۆڕ لە نەخۆشخانەى قائیم سەرکەوتێکى گەورە بەدەستهێناوە لە نەشتەرگەرى بۆ لەدایکبوونى منداڵێک بە دوو سەرەوە.

تەندروستى ئەنبار وێراى ئەوەى حاڵەتەکەى بە دەگمەن وێنا کردووە، تیایدا ئەوەشى روونکردووەتەوە کە منداڵەکە بە دوو سەرەوە لەدایکبووە، واتا دوو سەرى گرێدراو بە یەک جەستەوە نەک دوانەیەکى بەیەکەوە نووساو.

دواى لەدایکبوونى، کۆرپەکە رەوانەى هۆڵى کۆرپەى پێشوەختەکراوە بۆ ئەوەى چاودێرى پێویستى لەسەر بێت.

“هەرچەندە نەشتەرگەریی لەدایکبوونەکە بە سەرکەوتوویى کۆتایى هاتووە، بەڵام حاڵەتەکە ئاڵۆزە و لەڕووى زانستى پزیشکییەوە پێى دەوترێت  dicephalic parapagus، زۆرجاریش بە مردنى کۆرپەکە کۆتایى دێت”، تەندروستى ئەنبار واى نوسیووە.

لە حاڵەتێکى دەگمەندا منداڵێک بەدوو سەرەوە لەدایک بوو

چۆن کۆرپەلەیەکى شێواو لە سکى منداڵێکى سێ مانگیدا دەرهێ...

چۆن کۆرپەلەیەکى شێواو لە سکى منداڵێکى سێ مانگیدا دەرهێنرا؟