کاتەکەی بزانە

لە هەڵەبجە ژمارەی کاتی بۆ ئۆتۆمبێل تۆمار دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

بۆ یەکەجار لە پارێزگای هەڵەبجە کۆمپانیاکان دەتوانن گرێبەستی تۆمارکردنی ژمارە کاتی بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ئەنجام بدەن.

هاوڕاز فاروق لە بەشی تۆمارکردن سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “لینکی گرێبەستی ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیا رێگە پێدراوەکان بۆ بەڕێوبەرایەتیمان کراوەتەوە و لە سبەینێ یەکشەممەوە 1.9.2024 دەتوانن گرێبەستی تۆمارکردنی یەکەمجار (ژمارەی کاتی) بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان ئەنجام بدەن”.

“ئەو کۆمپانیایانە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە رێگەپێدراون کە نزیکەی 100 کۆمپانیان و ساڵانە باج و رسومات دەدەن”، هاوڕاز فاروق وای وت.

ئاماژەی بە وەشکرد، هاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە دەتوانن لەڕێی ئەو کۆمپانیایانەوە ژمارەی کاتیی ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن.

لە هەڵەبجە 15 کارمەندی تەندروستی ئاگایان لە هەرزەکاران ...

لە هەڵەبجە 15 کارمەندی تەندروستی ئاگایان لە هەرزەکاران دەبێت