لە كەركوك
سێ منداڵ بەهۆی دووکەڵی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا
964+
كاروان ساڵحی – كەركوك
سەرچاوەیەک لە هۆبەی پزیشکیی دادی کەرکوک بۆ 964 وتی، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لە گەڕەکی پەنجا عەلی، سێ منداڵ گیانیان لەدەست دا و ئێستا تەرمەکانیان گەیشتە هۆبەی پزیشکی دادی کەرکوک.
رووداوه‌كه، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 31.8.2024 بەهۆی شۆڕتی کارەباوە لە ماڵێکی ئه‌م گەڕەکه روویداوه.
سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، تەرمی سێ منداڵه‌كه رەوانەی هۆبەی پزیشکی دادی کەرکوک کراون.
وتیشی “دایک و باوکی ئەو سێ منداڵە فەرمانبەری فەرمانگهیەكی تەندروستی کەرکوکن”.
منداڵه‌كان دووانیان كچن به‌ناوه‌كانى (ج.ق) ته‌مه‌ن 13 ساڵ (ش. ق) ته‌مه‌ن سێ ساڵ، سێیه‌میشان بركهیانه به‌ناوى (ئـ. ق) كه ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵانه.
لایخۆشییه‌وه، عەمید لوقمان شوکور بەرێوەبەری کەرتی یەکی ئاگرکوژێنەوەی کەرکوک بە 964ـی وت، ئەو سێ منداڵە بەهۆی دوکەڵى ئاگره‌كه‌وه خنکاون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن