“ گۆشت گرانە و مریشک هەرزانە “

موچە نەهاتووە و بازاڕی گۆشت و مریشك سست بووە

+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر

نەهاتنی موچە بازاڕی گۆشت و مریشکی لە شاری هەولێر سست کردووە و تا ئێستاش نرخی گۆشتی سوور دانەبەزیوە بەهۆی گرانی نرخی ئاژەڵ لە مەیدان.
محەمەد قەساب، گۆشتفرۆشێکی کۆنی بازاڕی تەیراوەی هەولێرە، بە964ی وت، کیلۆی گۆشتی گۆلکی نەرمک لە نێوان 19 و 20 هەزاردایە، بەرخ کیلۆی بە 22 هەزارە، بازاڕەکە زۆر فەرقی کردیە و هەموو کەسێک ناتوانێت گۆشتی بکڕێت، ئەگەر دوو موچە دابەش بکرێت، بازاڕەکە گەرم و گوڕتر دەبێتەوە”.

لەلای خۆیەوە، فەرهاد حەمەد 30 ساڵ زیاترە مریشک دەفرۆشێت و بە 964ی وت، نرخی مریشک دابەزیوە و لە نێوان دوو هەزار 500 بۆ سێ هەزارە، سەڕەرای هەرزانی نرخەکەی، بەڵام بازاڕەکە وەک پێویست نییە و لە %50 دابەزیوە.

لە رۆژانی رابردوو مقۆمقۆیەکی زۆر هەبوو، گوایە لە رۆژانی داهاتوودا دوو مووچەی فەرمانبەران بەسەریەكەوە دابەش بکرێت، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم هیچ شتێکی لەسەر ئەمە بڵاونەکردووەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"خواردنى گۆشتى مریشکى سوور هیچ کێشەیەکى نییە"