بەڕێوەبوەبەرایەتى سامانى ئاژەڵ:
“خواردنى گۆشتى مریشکى سوور هیچ کێشەیەکى نییە”
964+
وریا فەتاح
بەرێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێرتێرنەرى روونکردنەوەیەکى لەبارەى خواردنى مریشکى هێلکەکەر (سوور)، بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەگەر بە رێنماییە تەندروستیی و ڤێرتێرنەرییەکاندا گەورە بووبێت، هیچ کێشەیەکى نییە بۆ خواردن.
روونکردنەوەى سامانى ئاژەڵ، لەسەر بنەماى ئەو هەواڵانەیە کە ماوەیەکە باس لە مەترسى بەکارهێنان و خواردنى مریشکى هێلکەکەر بەتایبەت مریشکى سوور دەکرێت، ئەوەش ترسى لاى هاوڵاتیان دروستکردووە.
بەڕێوەبەرایەتى سامانى ئاژەڵ و ڤێرتێرنەرى بە حەوت خاڵ ئەم بابەتەى روونکردووەتەوە کە ئەمانەن:
1. هەرچەندە ئەو جۆرە مریشکە تایبەتە بە بەرهەمهێنانى هێلکە، بەڵام ئەگەر گۆشتەکەى لەسەر بنەماى زانستى بەکاربهێنرێت هیچ کێشەى نییە بۆ خواردن.
2. بنەماى زانستى بەکارهێنانى گۆشتى مریشگ بەندە بە نەبوونى نەخۆشى لە پەلەوەرەکە و کۆتایى هاتنى ماوەى مانەوەى دەرمان لەناو لەشى پەلەوەرەکە ئەگەر دەرمانى پێدرابێت.
3. بۆیە مریشکى سوور ئەگەر نەخۆش نەبێت و ماوەى بەکارهێنانى دەرمانى تێپەڕاندبێت، تەندروستە بۆ خواردن.
4. بەکارهێنانى دەرمان و ڤاکسین بۆ پەلەوەر و ئاژەڵان ئاساییە بۆ پاراستنیان لە نەخۆشییەکان و چارەسەرکردنیان بە شێوەیەکى زانستى و لەژێر رێنماییەکانى پزیشکى ڤێرتێرنەرى.
5. لەکاتى بەکارهێنانى دەرمان بۆ چارەسەرکردنى پەلەوەرەکان پێویستە چەند رۆژێک گۆشتەکەى بەکارنەهێندرێت تا دەرمانەکە کاریگەرى نامێنێت، ئەو کاتەش بەپێى جۆرى دەرمانەکە دەگۆڕێت، دواى ئەم ماوەیەش بەکارهێنانى گۆشتى هەر جۆرە مریشکێک ئاساییە و مەترسى نییە.
6. هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان مریشکى هێلکەکەر و مریشکى گۆشت و مریشکى خۆماڵى لەرووى بەکارهێنانى دەرمان و ڤاگسین، چوونکە هەموو جۆرەکانى پەلەوەر دەرمان و ڤاکسینیان پێدەدرێت بۆ چارەسەر و پارێزگارى لە نەخۆشییەکان و ئەگەر لە ژێر رێنمایی پزیشکى ڤێرتێرنەرى بێت.
7. چۆن خواردنى هێلکەى مریشکى هێلکەکەر ئاساییە و تەندروستە، بەهەمان شێوە گۆشتەکەشى لەرووى زانستى تەندروستە ئەگەر لەژێر رێنمایى پزیشکى ڤێرتێرنەریدا بێت.
8. دەکرێت جیاوازى لە بەهاى خۆراکى گۆشتى مریشکى هێلکەکەر و مریشکى گۆشت هەبێت، ئەوەش بەهۆى جیاوازى ماوەى بەخێوکردنەوە، بەڵام لەڕووى خواردنەوە هەردوو جۆرەکە هەمان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
9. خەتن لەوە دەکەینەوە پێویستە مریشک لەسەربڕخانە فەرمییەکان سەرببڕدرێن و دواتر گۆشتەکەى بەکار بهێنرێت.
10. گۆشتى هەر پەلەوەرێک لەسەربڕخانە بەرهەمبێت شیاو و تەندروستە بۆ بەکارهێنان.