100 تەختی هەیە

نەخۆشخانەی گشتیی شیلادزێ کرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

لەدوای چوار ساڵ، نەخۆشخانەی گشتیی شیلادزێ تەواوکرا و نۆرینگە و ئامێرە پزیشکییەکانیشی بۆ دابینکراوە.

ئەمڕۆ هەینی 30.8.2024، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بە گوژمەی 43 ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەی گشتیی شیلادزێ تەواوکرا، کە لە ساڵی 2020 بەردی بناغەی دانرابوو.

نەخۆشخانەکە 100 تەختییە و شەش هۆڵی نەشتەرگەری تێدایە و لە چوار نهۆم و ژێرزەمینێک پێکهاتووە، له‌ناویاندا شوێنى تایبه‌ت به‌ فڕۆكه‌ دروستكراوه‌.

نەخۆشخانەکە لەسەر رووبەری 21 هەزار و 500 مەتر چوارگوشە و بە گوژمه‌ی 43 ملیۆن دۆلار، لە لایەن دوو کۆمپانیانه‌وه‌ دروستکراوە.

ئامێدى به‌و نه‌خۆشخانه‌ 100 ته‌ختیه‌ پێویستى به‌ دهۆ...

ئامێدى به‌و نه‌خۆشخانه‌ 100 ته‌ختیه‌ پێویستى به‌ دهۆك نامێنێت