"بەشێکی زۆری وشک بووە"
کرم بەربووەتە چیمەنی شەقام و پارکەکانی زاخۆ
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
کرمێک بەربووەتە چیمەنی پاڕک و شۆستەی نێوان شەقامەکانی زاخۆ، بە جۆرێک کە بڕێکی زۆری چیمەنەکانی وشک کردووە، هۆبەی باخچەکان لە شارەوانیی زاخۆش سەرقاڵی لەناوبردنی ئەو کرمەیە، بۆ ئەوەی زیاتر تەشەنە نەکات.
نزیکەی دوو ساڵە شارەوانیی زاخۆ لە رێگەی هۆبەی باخچەکانەوە دەستیان کردووە بە سەوزکردنی شاری زاخۆ بە تایبەت پاڕکە گشتییەکان و شوستەکانی نێوان شەقامە گشتییەکان، بە مەبەستی زیادکردنی رێژەی سەوزایی، کە ئێستا رێژەکە کەمترە لە 5%.
فەلاح حەسەن، سەرۆکی هۆبەی باخچەکانی زاخۆ بە 964ـی وت، “دوای بەدواداچوانێکی ورد زانیمان هۆکاری وشکبوونی چیمەنەکە، ئەم جورە کرمەیە، ئێستا هەڵمەتی رشاندنی دەرمانی دژەکەرمەکەمان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی چارەسەر ببێت”.
” لەگەڵ ئەوەشدا، هەڵمەتی بۆیاخکردنی دارەکانیشمان دەستپێکردووە، هەموو دارێک لە ژێرەوە تا بەرزی یەک مەتر بۆیاخ دەکەین بۆ ئەوەی کرمەکە نەتوانێت کاریگەری لەسەر دارەکان دروست بکات”، فەلاح حەسەن وای وت.
ئەمە لەکاتێکدایە پێش چوار مانگ ئیدارەی زاخۆ پڕۆژەی چاندنی یەک ملیۆن داری بە چەند قۆناغێک راگەیاند، لەو کاتەشەوە تا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار دار چێنراون.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری
زاخۆ
964 داوای هاوڵاتیانی گەیاند
دوای خنکانی گەنجێک کۆرنیشی زاخۆ بە چوپ تەنرا
ئەو گەنجەی کەوتەناو رووبارەکە خنکا
داوا دەکرێت چوپ و ئامێری رزگارکردن لە کۆرنیشی زاخۆ دابنرێت
گەڕان بەدوایدا دەستیپێکردووە
لە کۆرنیشی زاخۆ گەنجێک کەوتەناو رووبارەکە و ئاو بردی
"بۆ دووەم جارە زەرەرمەند دەبن"