بوون به‌ 30 بیرى ئیرتیوازى

زیاتر له‌ 200 ماڵى قه‌زاى هه‌ریر به‌هۆى لێدانى بیره‌وه‌ كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یان نه‌ما

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاوی دەوروبەری هەولێر، دوو بیری نوێى له‌ قه‌زاى هه‌رير لێداوه‌، به‌ كه‌متر له‌ 130 مه‌تر قووڵى گه‌یشتووه‌ته‌ ئاو و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 200 ماڵى دوو گه‌ڕه‌كى له‌ بێئاوى رزگار كرد.

بیره‌كان به‌ ژماره‌ 31 و 32 ناسراون له‌رێگه‌ى خه‌زانه‌وه‌ ئاو بۆ هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى هه‌ناره‌ و ركاوه‌ى سه‌نته‌رى قه‌زاى هه‌ریر دابین ده‌كات.

شوان جه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ریر به‌ 964ـى راگه‌یاند، لێدانى  بیره‌كان 100% سه‌ركه‌وتوو بوونه‌ و تێستيشی بۆ كراوه‌، ئه‌وه‌ ماوه‌ له‌رێگه‌ى خه‌زانه‌وه‌ ئاو بدرێته‌ ماڵه‌كانى ئه‌م دوو گه‌ڕه‌كه‌.

وتیشی “هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه‌كه‌ پێویستیان به‌وه‌ تۆڕى راكێشانى ئاویشیان بۆ دابندرێت، چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا تۆڕیان بۆ دانه‌ندراوه‌”.

به‌ پێی ئامارێك كه‌ ئاوى هه‌ریر به‌ 964ـى داوه‌، له‌ ئێستادا ته‌واوى سنوورى قه‌زاكه‌یان له ‌رێگه‌ى 30 بیری ئیرتیوازییه‌وه‌ ئاو بۆ پێنج هه‌زار و 162 هاوبه‌ش دابین ده‌كرێت و هه‌ر 24 كاتژمێر جارێكیش ئاویان پێده‌درێت. ده‌شڵێت “ته‌واوى بیره‌كان كار ده‌كه‌ن و بێ كێشه‌و گرفتن”.

گەڕەكەكانی هەریر كێشەی ئاویان هەیە و سێ بیریشان بۆ لێد...

گەڕەكەكانی هەریر كێشەی ئاویان هەیە و سێ بیریشان بۆ لێدەدرێت