به‌رهه‌میشیان خسته‌‌ بازاڕ

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 5 پڕۆژه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت له‌ وه‌ستان رزگاریان بوو

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پێنج پڕۆژه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت به‌رده‌وامیان به‌ كاركردن دا و به‌هۆى پاڵپشتیكردنیان له‌ رووى داراییه‌وه‌ له‌ وه‌ستان رزگاریان بوو، به‌ڕێوه‌به‌رێكیش ده‌ڵێت، به‌رهه‌مى یه‌كیك له‌و پڕۆژانه‌ جگه‌ له‌ ناوخۆى هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ناوچه‌كانى عێراقیش.

پڕۆژەكان بچوک و مامناوەندن، لەلایەن رێکخراوی REACH بە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی GIZـی ئەڵمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانى هه‌ڵه‌بجه‌ كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پڕۆژه‌كان بریتین له‌ کارگەی دروستکردنی سابون و شامپۆی سروشتی، خواردنی خێرا (فاسفود)، هەڵهێنانی هێلکە و کڕینی پەلەوەر، ئامێری پاککردنەوە و فرۆشتنی پەلەوەر و کارگەی دروستکردن و تازەکردنەوەی قەنەفە.

فریاد نه‌جمه‌دین، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانى هه‌ڵه‌بجه‌، به‌964 ـى راگه‌یاند، سه‌ردانى ئه‌م پڕۆژانه‌یان كردووه‌ و به‌هۆى پاڵپشتییه‌ دارییه‌كان له‌كاركردن و به‌رهه‌مهێنان به‌رده‌وامن.

وتیشی “به‌رهه‌مى یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ جگه‌ له‌وه‌ى له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێم بڵاوده‌بێته‌وه‌، هه‌مان كات ره‌وانه‌ى به‌شێك له‌ پارێزگاكانى عێراق ده‌كرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌م پێنج پڕۆژه‌یه‌ له‌ناو كۆى ئه‌و 52 پڕۆژه‌یه‌ن، كه‌ پێشتر پاڵپشتى داراییان بۆ دابین كردوون، له‌ناویاندا 38 پڕۆژه‌یان فراوان ده‌كرێن و 14 پڕۆژه‌ش  له‌سه‌رەتاوه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن.

به‌شێك له‌و پڕۆژانه‌ بڕی چوار ملیۆن و 500 هه‌زار دینار و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شیان سێ ملیۆن دینار پاڵپشتى دارایی كراون.

روونیشیكرده‌وه‌، ئامانجیان له‌ پاڵپشتی گەنجان، برەودان بە تواناکانیانە، تا ببن بە خاوەن پڕۆژەی خۆیان یان پڕۆژەکانیان فراوان بکەن

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پاڵپشتى دارایی له‌ 52 گه‌نج ده‌كرێت ...

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پاڵپشتى دارایی له‌ 52 گه‌نج ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانیان