
فۆتۆ: سۆسیال میدیا
ساغكردنه‌وه؛ ژمێریاریی هێزه‌كانى 70 و 80 یه‌كنه‌خراوه‌ته‌وه
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێى به‌دواداچوونێكی تۆڕى 964، ده‌ركه‌وت یه‌كخستنه‌وه‌ى یه‌كه‌ى ژمێریارى هه‌ردوو هێزه‌كانى 70 و 80 بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دووره له راستى و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ش له په‌رله‌مان دەڵێت، هەوڵەکانیان بۆ ئەو بابەتە بەردەوامە.
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند میدیایه‌ك هه‌واڵى یه‌كخستنه‌وه‌ى یه‌كه‌ى ژمێریاری هێزه‌كانى 70 و 80 له زارى په‌رله‌مانتارێك بڵاوكرایه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره به تۆڕى964ى راگه‌یاند، “دووره له راستییه‌وه”.
سەعید مسته‌فا هه‌ركی، ئەندامی لیژنەی كاروبارى پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ تۆڕى964 ئه‌وه‌ى راستكرده‌وه، ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى رانه‌گه‌یاندووه، كه ئه‌و یه‌كه ژمێریاریانه یه‌كخرابنه‌وه، وتیشی “ئه‌و قسه‌یه له‌سه‌ر زارى من نەکراوە”.
ناوبراو ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، كه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى ئه‌و یه‌كه ژمێریاریانه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام نه‌یوت ئه‌و پڕۆسه‌یه كه‌ى ته‌واو ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، هاوکات فشاری هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر حكومه‌ت و ئه‌و هێزانه به‌رده‌وامه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمەرگە بەشێوەیەکی یەکجاری.