بەڵام خۆیان تێى کەوتن

بۆ دۆزینەوەى شوێنەوار چاڵێکى 30 مەتریان لێدا

964+

شۆڕش قادری

لە گوندێکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان حەوت کەس چاڵێکی 30 مەتریان بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار لێدا، بەڵام تێکەوتن و دەستگیرکران.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێران لەزاری مەنسور مێهرزاد بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری کلتووریى و  گەشتیاریى و پیشە دەستییەکانی سنە بڵاویکردووەتەوە، “دوای ئاگادارکردنەوەیان لەوەی کە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی یەکێک لە گوندەکانی سنە ژمارەیەک کەس بە نایاسایی خەریکی هەڵکەندنی چاڵێکن، بڕیاری لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ رووداوەکە کردووە و دواتر هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنەکە و حەوت کەسیان دەستگیر کردووە”.

“ئەو حەوت کەسە خەڵکی ناوچەکەن و چاڵێکیان بە پانی یەک مەتر و نیو و بە قوڵی 30 مەتر هەڵکەندووە بۆ دۆزینەوە شوێنەوارى مێژوویی گرانبەها”، مەنسور مێهرزاد وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و تۆمەتباران رادەستی یاسا کراون.

ئەم هاوینە هەزار و 637 هێکتار زەوی لە سنە سووتاوە

ئەم هاوینە هەزار و 637 هێکتار زەوی لە سنە سووتاوە

لە سنە هاوڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا

لە سنە هاوڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا