ئەو سەرکردە عەرەبەی کە لەدوای مردنی دنیایەک نهێنی ئاڵۆز و رێککەوتنی سەیری لەسەر ئیسپات بوو

964+

ژووری هەواڵ

ئەوکاتەی کورد پەنای برد بۆ وڵاتانی عەرەبی لە وەختی شۆڕشە گەورەکانی کورد دا، ئەو سەرۆکە پێداگربوو لە یارمەتی نەدانی کوردەکان و کاریگەری لەسەر وڵاتانی دیکەی عەرەبیش درووست دەکرد بۆ هاوکاری نەکردنی کوردەکان. ئەو محەمەد عەبدولرەحمانی حوسەینییە ناسراوە بە یاسر عەرەفات.

یاسر عەرەفات، مێژوویەکى ئاڵۆزى هەیە، لەدایکبووى وڵاتى میسرە و فەلەستینییەمى توند و ئینکار بوو، زۆر جار ئینکارى و پێداگرییەکانى بەرەو هەڵدێر دەیانبرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پیاوێکى بە بەخت بوو کە دەیان جار لە هەوڵى کوشتن رزگارى بووە.