پابەندبن

دهۆك هۆشداری بە كاندید و لیستەكانی هەڵبژاردن دەدات

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە پارێزگای دهۆک هۆشداری بە كاندید و لیستەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدرێت، كاتێك بانگەشە دەستپێدەكەن، پابەندی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25.8.2024 لە پارێزگای دهۆک کۆبوونەوەیەک بە سەرپەرشتی پارێزگاری شارەكە عەلی تەتەر ئەنجامدرا و لە راگەیاندراوێكیشدا لە دوای كۆبوونەوەكە، ئامادەکارییەکانی پارێزگای دهۆک بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و بانگەشەی هەڵبژاردن خرایەڕوو.

لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، لە پارێزگای دهۆك پێویستە تەواوی لایەن و كاندیدەكان پابەندی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بن كاتێك هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكەن، بۆ ئەوەی رووێکی شارستانی نیشانی تیمەکانی چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆییش بدەن.

بڕیارە لە 20.10.2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و مانگێك پێش ئەو رێكەوتەش، واباویشە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات.

هەولێر لە ئێستاوە خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەكات

هەولێر لە ئێستاوە خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەكات