زیاتر لە نیو سەدەیە وایە

گوزەری هەنگوین فرۆشانی سلێمانی كه دەچنه نوێژ دوکانەکانيان بە کراوەیی جێدەهێڵن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

یەکێک لە سیما جوانەکانی شاری سلێمانی جێهێشتنی دوکانەکانە لە کاتی نوێژی نیوەرۆدا بە کراوەیی و متمانەی دوکاندارەکانە بە هاوڵاتیان.

محەمەد عەبدوڵا دوکاندار بە 964 وت، ساڵانێکی زۆرە لەو بازارەدا دوکانی هەیە و لە کاتی نوێژی نیوەرۆدا دوکانەکەی داناخات و دەچێت بۆ نوێژ.

باسی لەوەکرد، متمانەیان بە بازارەکە و بە رێبوارانیش هەیە کە بە بازارەکەدا تێدەپەرن و سلێمانی متمانەی خۆی لە دەست نەداوە.

ئەوەی خستەرو، بازاری گەورە کە بە گوزەری هەنگوین فرۆشەکان ناسراوە و لە کۆتایی ساڵانی 50 کانەوە دروستکراوە و تا ئێستا دزیەکی ئەوتۆی گەورەی لێنەکراوە جێگەی باس بێت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

تیمەکانی جەژن زیادەڕۆییەکانی ناوبازاڕی سلێمانیان لاب...

تیمەکانی جەژن زیادەڕۆییەکانی ناوبازاڕی سلێمانیان لابرد