بە دار و بەرد لەیەکترییان داوە

دوو خێزانی کەمپی چەمشکۆ بووە بە شەڕیان و هەشت کەس بریندارن

+964

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئەمشەو چوارشەممە، لە کەمپی چەمشکۆ کە ئاوارەکانی شەنگالی تیادا نیشتەجێن دوو خێزان دوای دەمەقاڵێ دەبێتە شەڕیان و هەشت کەس بریندار بوون و سەرجەم بریندارەکان گەیندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، “هۆکاری شەڕەکە تا ئێستا دیار نییە و سەرجەم بریندارەکان بە دار و بەرد برینداربوون و هیچ جۆرە چەکێک بەکارنەهاتووە و برینەکانیشیان تا رادەیەک سوکن و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964ـی وت، ” ئەوەی پێویست بووە بۆ بریندارەکان کراوە و بارودۆخی هەموویان جێگیرە و دوای ماوەیەک سەرجەمیان دەردەچن.

کەمپی چەمشکۆی دەکەوێتە بەشی خۆرئاوای شاری زاخۆ نزیک ئەکادیمیای سەربازی زاخۆ، ئاوارەکانی شنگال 10 ساڵە لەو کەمپە نیشتەجێن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی