دانانی بەردی بناغەی پاركی میهرەبانی لە هەولێر، فۆتۆ: راگەیاندنی پارێزگا
نزیك شەقامی 120 مەتری
پاركی میهرەبانی لە هەولێر دروست دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەردی بناغەی پاركێك لەسەر رووبەڕووی چوار هەزار مەتر لە هەولێر دانرا و بڕیارە لە دوو مانگدا تەواو بكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21.8.2024 بەردی بناغەی پارکی میهرەبانی دانرا، كە لەسەر رووبەڕی چوار مەتر لە تەنیشت نەخۆشخانەی میهرەبانی لە نزیك شەقامی 120 مەتری دێتە دروستكردن.
لە رێوڕەسمی بەردی بناغەی پڕۆژەكەدا پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لە وتەیەكدا رایگەیاند، گرنگی تەواو بە زیادكردنی سەوزایی لە هەولێر دەدەین.
بڕیارە پاركەكە بە هاوکاری ئەندازیارانی ئهندازهی پارکەکان لەسەر ئەركی نەخۆشخانەی میهرەبانی دروست بكرێت، كە نەخۆشخانەیەكی ئەهلییە.
پاركەكە دەكەوێتە بەردەم نەخۆشخانەكە و بە تەواوبوونی دەبێتە شوێنێكی باش بۆ حەوانەوەی ئەوانەی سەردانی نەخۆشەكانی نەخۆشخانەكە دەكەن، یان هەندێك جار ناچارن بۆ چەند رۆژێك لە بەردەم نەخۆشخانە بمێننەوە بەهۆی بوونی نەخۆشێكیان لە نەخۆشخانەكە.
"تا ئێستا هیچ باخچە و پارکێک لە سنووری هەولێر وشك نەبووە"
ئەندازەی پارکەکان
بەردی بناغەی پڕۆژەکە دانرا
ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دەپاڵێورێت؛ بۆ ئاودان کەڵکی لێ وەردەگیرێت
هاوڵاتیان گلەییان کردووە
ئەندازەی پارکەکانی هەولێر: هەڵپاچینی درەختەکان بەئەنقەست نییە
لە پێناو زیاد کردنی رێژەی سەوزایی
زیاتر لە 150 دار لە هەولێر چاندران
سییهكانى ههولێر رووبهرهكهى 800 دۆنمه