سلێمانی

گەنجێك ئۆتۆمبێل لێیداوە و بە مردوویی جێهێڵدراوە

+964

دیلان محەمەد جەزا

کاتژمێر 2:30 ئەمشەو لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئۆتۆمبێلێک لە گەنجێکی داوە و جێی هێشتووە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964 وت، کاتژمێر 2:30 خولەکی شەوی رابردوو لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، نزیک پردی کۆبانێ ئۆتۆمبێلێک لە گەنجێکی داوە و جێی هێشتووە.

وتیشی، گەنجەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تەمەنی 18 ساڵە و کوردە، ئۆتۆمبێلەکەش نەوەستاوە و جێی هێشتووە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و تا ئەم ساتە شۆفێرەکە دەستگیر نەکراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

دوو کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا