حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی لەسەر موچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە
+964
فەرمان سادق
کەمێک پێش ئێستا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە بڕیارەکەی دادگای باڵای عێراق کاریگەری لەسەر پڕۆسەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران نابێت.
جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر کاریگەریى ئەم بڕیارەى دادگاى فیدراڵى بەرامبەر بە بودجە و مووچەى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان، دڵنیایی دایە خەڵکى کوردستان، کە “ئێستاش حکومەت هەموو توانای خۆى دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەى لە رووی داراییەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابین بکات”.
لە راگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم هاتووە کە لە 14 مانگی رابردوودا تەنیا دووجار 200 ملیار دینارەكەی ناوەندیان بە دەستگەیشتووە، کەچى بەردەوام مووچەیان دابەشكردووە.
ئەو دڵنیاییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی موچەی فەرمانبەران، وەک وەڵامێکە بۆ بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵ بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناەدنی 200 ملیار دینارەکە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵ بە بڕیارێکی “نایاسایی” دەزانێت، دەڵێ: بڕیارەکە لە کاتێکدا دەرچووە کە هەردوو حكومەتى ناوەندى و هەرێم، لە كەشێكی ئەرێنیدا كۆمەڵێك لێكتێگەیشتنیان بۆ درووست ببوو بۆ چارەسەرى چەندین پرسى هەڵپەسێردراوى نێوانیان.