بەهۆی بۆردوومانکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دروست بووە

ئاگرەکەی ماوەت تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەیانی ئەمڕۆ چوار جار سنووری قەزای ماوەت بۆردومان کراو، لە بەیانییەوە تا ئەم ساتە ئاگرێکی بەرفراوان ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە.

کامەران حەسەن،، قائیمقامی ماوەت بە 964ـی وت، ئاگرەکە لە سنووری گوندی گەڵاڵە کەوتووەتەوە و بەرەو گوندی گەورە دێ دەچێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەڵکی ناوچەکە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

باسی لەوەشکرد، بەیانی ئەمڕۆ دوو جار لوتکەی ئەحمەد رۆمی بۆردومان کراوە لە چیای برزوت و ئەشکەوتی کڵاوە لە گەڵاڵە.

وونیشیکردەوە، بەهۆی بۆردومانەکەوە خەڵکی ناوچەکە زیانیان بەرنەکەوتووە و تەنیا ئەو ئاگرەیە لە بەیانیەەوە کەوتووەتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

سێ جار سنوورى ماوەت بۆردومان کرا

سێ جار سنوورى ماوەت بۆردومان کرا