بینا کۆنەکانیش دەکەن بە نەخۆشخانەی فێرکاری و مۆنۆمێنت
زانکۆی گەرمیان بینای زانکۆکەیان دەگوازنەوە
+964
ژێوار خدر
زانکۆی گەرمیان بڕیاری داوە دوو بینای خۆی چۆڵ بکات، بینا کۆنەکانێش یەکێکیان دەکرێت بە نەخۆشخانەی فێرکاری، ئەوی دیکەشیان مۆنۆمێنتی ئەنفال .
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاراس زەینەڵ، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بە 964ـی وت، بڕیارمانداوە بە گواستنەوەی هەردوو بینای سەرۆکایەتی یەک و دووی زانکۆکەمان بۆ کەمپی بەردەسوور.
وتیشی، لیژنەیەکمان درووست کردووە لە هەفتەی داهاتووەوە پڕۆسەی گواستنەوەکە ئەنجام دەدەین و هەوڵ دەدەین تا کاتی کردنەوەی دەوامی ئەمساڵ تەواوی کارەکان تەواو بکەین.
روونیشیکردەوە، بینای سەرۆکایەتی یەکی زانکۆ، دەکرێت بە نەخۆشخانەیەکی فێرکاری بۆ کۆلێژی پزیشکی و نەخۆشیش دەتوانێت سەردانی بکات و خوێندکارەکانیش سوودی لێ دەبینن، بینای سەرۆکایەتی دووش بەهۆی ئەوەی بە بینای لیوا رەشەکە ناسراوە دەکری بە مۆنۆمێنت بۆ ئەنفال و جینۆساید.