تەمەنی 34 ساڵە
لە سلێمانی پارچە شووشە لە سورێنچکی نەخۆشێک دەرهێنرا
964+
شۆڕش قادری
لە سلێمانی پارچەیەک شووشە لە سورێنچکی نەخۆشێک دەرهێنرا و لە ئێستادا تەندروستی باشە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی، ” کاتژمێر 12 بۆ یەکی شەوی رابردوو، تیمی ئێشکگری نەخۆشخانەی كؤئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری، هەستاون بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە هەناوبینی و دەرهێنانی تەنی نامۆ (پارچە شووشە)، لە سورێنچکی نەخۆشێکدا”.
“نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە و لەئیستادا باری تەندروستی نەخۆشەکە جێگیرە”، تەندروستی سلێمانی وادەڵێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، نەخۆشەکە پیاو بووە و تەمەنی 34 ساڵە.