هەواڵەکان
هەر بینایەک مەرجی سەلامەتی نەبێت ناکرێت بە بەشەناوخۆیی و هاوسەرە تازەکانیش کێشەی بەشەخۆراکیان هەیە
+964
ژووری هەواڵ
ژمارەیەکی زۆر هاوسەر کە ئێستا لە ماڵ و حاڵی خۆیانن نەبوونەتە خاوەن بەشەخۆراکی ماڵەکەی خۆیان و تا ئێستاش حسابی زوگردیان بۆ دەکرێت و هەریەکەیان لە ماڵی باوکیان بەشەخۆراکی مانگانە وەردەگرن.
لەکەلار لە هەرشەقامێک بوەستی ممینی پاسێک لەبەردەمدا ئەوەستێت و دەڵێت سەرکەوە، بێ ئەوەی بزانی ئەمە هێڵی هەیە یان نا ئەوە بۆ خەڵک گرنگ نییە، بەڵام ئێستا لەناو خۆیان لەگەڵ هێڵدارەکان بووە بە کێشە و دەڵێن ئەمانە قوتی هێڵدارەکانیشیان بڕیوە.
ساڵی رابردوو ئاگرێک کەوتەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران 14 کەس گیانیان لەدەستدا، ئێستا بەهۆی ئەو رووداوەوە کەوتوونەتە خۆیان و مەرجی سەلامەتی بۆ ئەو باڵەخانە و بینایانە جێبەجێ دەکەن کە دەبێت بە بەشەناوخۆیی بۆ خوێندکاران.
بە قسەی تاقانەکانی هەڵەبجە و ئەنفال بێت ئەوانیش فێڵیان لێکراوە، تاقانە راستەقینەکان دەڵێن ژمارەی تاقانە زیادکراوە بۆ ئەوی خزمەت نەکرێن، ئەگینا تاقانەی حەقیقی ئەنفال و کیمایا باران هەر 170 کەسێکە.