بەمزووانە

تاکە هۆڵی وەرزشییەکەی ئامێدی نۆژەن دەکرێتەوە

+964
دلوڤان زێباری – دهۆک

دوای زیاتر لە 20 ساڵ، هۆڵێکی وەرزشی لە ئامێدی نۆژەن دەکرێتەوە، هۆڵەکەش گونجاو دەبێت بۆ ئەنجامدانی چوار جۆر وەرزشی جیاواز.

هۆڵی شەهید بەهجەت نایف، کە تاکە هۆڵە لە دەڤەری ئامێدی، سەر بە ناوەندی وەرزش ولاوانی ئامێدییە.

پیران محەمەد سەعید، بەرێوەبەری وەرزش ولاوانی ئامێدی بە 964ـی وت: ئەم هۆڵە لەساڵی 2000 دروستکراوە، لە ساڵی 2014ەوە تاکو 2020 درابوو بە ئاوارەکانی شنگال و ئەوان تێیدا دەمانەوە.
وتیشی، ئێستا لە لایەن حکومەتەوە 150 ملیۆن دینار بۆ ئاوەدان کردنەوەی دابین کراوە، 450 وەرزشوانی دەڤەرەکە لێی سودمەند دەبن و بۆ چوار یاری گونجاوە، ئەوانیش یارییەکانی: باسکە، فوتساڵ، تۆپی بالە و بادمنتۆنن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

 هیچ بەڵێندەرێک پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى رێگەى هامڵتۆن وە...

 هیچ بەڵێندەرێک پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى رێگەى هامڵتۆن وەرناگرێت