داوای چارەسەر دەكەن

كەپری كاسبكارانی راپەڕینی سلێمانی تێكدرا و ئەوانیش گردبوونەوە

964+
دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ بە شوفڵ ژمارەیەك كەپری كاسبكارانی سەر شەقامی گەڕەكی راپەڕینی سلێمانی رووخێنرا و ئەوانیش گردبوونەوە و داوا دەكەن چارەسەریان بۆ بكەن.

یەكێك لە كاسبكارەكان بە 964ی وت، ئەوان رێگەیان نەگرتووە و بژێوی ژیانیشیان لەسەر ئەو كاسبیەیە و لەودیو شۆستەكەش كەپریان داناوە.

وتیشی، رێگەیان نادەن كاسبی بكەن بۆیە گردبوونەتەوە.

ئەو كاسبكارە وتی، “لەولاتری ئێمە، چەند كەپرێكیان بە شۆفڵ رووخاندووە، بەڵام من ئاگاداركرابوومەوە و خۆم كەپرەكەی خۆمم لابردووە”.

كەپرەكان سەوزە و میوە دەفرۆشن، هەروەها كەپری لەفەفرۆشتنیشی تێدایە.

یەكێكی دیكە لە كاسبكاران ئاماژەی بەوە دا، نوێنەریان چووە بۆ لای پارێزگاری سلێمانی بۆ ئەوەی كێشەكەیان چارەسەر بكرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هاوڵاتیانی 29 گوند چوونە بەردەم پارێزگای سلێمانی و گردب...

هاوڵاتیانی 29 گوند چوونە بەردەم پارێزگای سلێمانی و گردبوونەوە