لە کۆیە
دووپشک منداڵێکی تەمەن 10 ساڵانی کوشت
+964
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان بە ناوی (د. ه)، کە دانیشتووی قەزای کۆیەیە، بە هۆی پێوەدانی دووپشکەوە گیانی لە دەست دا.
نەشئەت محەمەد، پەرستار لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید، بە 964ی وت، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو کچە تەمەن 10 ساڵەیان هێنایە نەخۆشخانە، کە دووپشک پێوەیدابوو، بە هۆی خراپیی بارودۆخی منداڵەکە، رەوانەی شاری هەولێرمان کرد، بەڵام و بەداخەوە لەوێ گیانی لەدەست دا”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا