وەزارەتی تەندروستی گشتاندنی بڵاوكردەوە
لە کوردستان ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە رێگەی گشتاندنێکەوە، كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی شارەكان و هەروەها ئیدارە سەربەخۆكان كراوە، ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون دەكات.
د. سەركار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە 964ی راگەیاند، گشتاندنەكە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی هاووڵاتیانە لە مەترسی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون، کە نەخۆشییەکی هاوبەشە لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ.
وتیشی، داوا لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان كراوە کاری پێویست ئەنجام بدەن بە پەیڕەکردنی گشت رێکارەکانی ئامادەکاری و خۆپارێزی بۆ رێگەگرتن لە سەرهەڵدان و تەشەنەکردنی نەخۆشییەكە.
گشتاندنەكە ئەمڕۆ 19.8.2024 ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی شارەكان و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە.
لێرەدا گشتاندنەكە بڵاودەكەینەوە.
تەندروستیی عێراق: هیچ تووشبوویەكی ئاوڵەی مەیمون تۆمار نەكراوە
ئاوڵەی مەیمون
عێراق و كوردستان
تەندروستیی عێراق: هیچ تووشبوویەكی ئاوڵەی مەیمون تۆمار نەكراوە
دەنگۆ هەبوو
كەركوك رەتیكردەوە تووشبووی ئاوڵەی مەیمونی هەبێت
داوا لە كوردستانيش دەكات
عێراق خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی "ئاوڵەی مەیمون" ئامادە دەكات
تەندروستى عێراق: