وەزارەتی تەندروستی - وێنە: 964
لە بواری تەندروستی
حكومەت رووی لە دهۆكە و سبەی چەند پڕۆژەیەك دەستپێدەكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەی پێنج پڕۆژە لە کەرتی تەندروستی لە سنووری پارێزگای دهۆک بکەونە بواری جێبەجێکردن.
د، سەركار سورچی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بە 964ی وت، پڕۆژەكان ستراتیژیین و بریتیین لە دانانی بەردی بناغە بۆ سێ پڕۆژەی تەندروستی و رێوڕەسمی کردنەوەی دوو سەنتەری پزیشکی.
د، سەركار وردەكاری پڕۆژەكانی خستەڕوو، كە بەم جۆرەیە:
– دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە شاری دهۆک و سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە قەزای ئاکرێ.
– دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی چاودێریی تەندروستی منداڵە ناکامەکان ( خدج ) لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لە شاری دهۆک.
– دانانی بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوە و گۆڕانکاری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کۆنی دهۆک بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.
– کردنەوەی بنکەی تەندروستیی ئازادی لە دۆمیز لە جۆری A.
– کردنەوەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشی شەکرە و رژێنە دەرەقییەکان لە پارێزگای دهۆک.
وەزارەتی تەندروستی ههندێك شتى له پزیشكانى ئێشكگر قهدهغه كرد
تەندروستی
خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوون
سوپای پاسداران هەڕەشە دەکات و ئیسرائیلیش لوبنانی وێران کرد
لە ترسى هێرشى موشەکى
نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل بەشە هەستیارەکانیان دەبەنە ژێرزەمین و پەناگەکان
هەولێر
ژمارەیەک شەقامی گشتی رێکدەخرێنەوە
ئامێرێکیش بۆ پشکنینی مادە کحولییەکان