گەڕانەوە دوزخورماتوو

ئەو منداڵەی لەلایەن باوکیەوە 15چەقۆی لێدرا نەخۆشخانەی بەجێهێشت

+964

کاروان ساڵحی-کەرکوک

ئەو منداڵە دووساڵەی لەلایەن باوکیەوە بەرچەقۆ درا ئێستا بە تەندروستیەکی زۆر باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

مستەفا سەباح خاڵی ئەو منداڵەی کە لەلایەن باوکیەوە بەرچەقۆ درابوو بە 964ـی وت، دوای چوار رۆژ مانەوەیان لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست ئێستا بارودۆخی زۆر باشە لەسەر ویستی خۆیان نەخۆشخانەیان جێهێشت و بەرەو ماڵی خۆیان بۆ قەزای دوزخورماتو بەڕێکەوتن.

دکتۆرە ئافاق محەمەد پزیشکی سەرپەرشتیاری چارەسەری ئەو منداڵە لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی بە 964ـی وت، چارەسەری پزیشکی زۆر باش بۆ ئەو منداڵە کراوە بەر لە دەرهێنانی چەندین پشکنینی و تیشک وسۆناری بۆ کرا زۆر باش بووە پاشان بە ویستی دایک و خاڵەکەی لە نەخۆشخانە دەریان کردووە.

رۆژی 14.8.2024 لە قەزای دووز خورماتوو باوکێک باهۆی مەکینەی ریش تاشینەوە 15چەقۆ لە منداڵە تەمەن دوو ساڵانەکەی دەدات و بەهۆی خەراپی بارودۆخیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی کرا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەو منداڵەی لەلایەن باوکی چەقۆی لێدرابوو نەمردووە و تە...

ئەو منداڵەی لەلایەن باوکی چەقۆی لێدرابوو نەمردووە و تەندروستی جێگیرە